کانونی یه‌که‌م 04, 2020 09:50 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا لە مەڕ بە مەترسی لێکدانەوەی سیستێمی ئێس_٤٠٠ ی ڕووسیا بۆ ناتۆ

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئەمەی کە تورکیا خاوەنی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی ئێس_٤٠٠ی ڕووسیایە، ھیچ مەترسی و ھەڕەشەیخک بۆ ناتۆ نایەتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی «وتووێژی تایبەت بە دەزیای ناوەڕاست» وتی: ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠»ی تورکیا داوێکە بۆ سیستێمەکەی ناتۆ، بەڵام ئێمە دڵنیاین کە وەھا نییە، چونکو ئەم سیستێمە لە لایەن تورکیاوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

بەرلەمە بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» کاردانەوەی نەرێنیی ئەمریکاو ناتۆی لێ کەوتەوە، بە جۆرێک کە واشێتگتۆن ئێستاشی لەگەڵدا بێ لە ھەوڵی ئەوەدایە کە تورکیا ناچار بکات ھەتا واز لە وەرگرتنی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» بھێنێت.

واشێنگتۆن لە ئێستادا ئانکارای لە بەرنامەی ئەمریکایی گەشە پێ دانی بەرەی پێنجەمی «ئێف_٣٥» وەلا ناوەو ھەڕەشەی بایکۆتی یەکلایەنەی لە تورکیا کردووە لە بەر کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا.

سەرپەیڤ