ڕەخنەی توندی ئەردوغان لە سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا «جە ھە پە» گەورەترین پارتی نەیاری دەوڵەتی ئەردوغان لە پەرلەمانی تورکیا ڕەخنەی گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆزنامەی «یەنی ئاکیت» چاپی تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی نوێنەرێکی سەر بە پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا «جە ھە پە» کە وتوویەتی، سوپای تورکیا لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە فرۆشراوەتە قەتەر، لە بێ دەنگە لێکردنی «کەمال قلیچدار ئوغلو» لە ھەمبەر ئەو قسانە ڕەخنەی گرت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: جەماوەری وڵات لێت نابوورن و با لەبیرت نەچێت کە سوکایەتی بە سوپاو سەربازانی تورکیا کراوە.
ئەردوغان وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ماوەی سوکایەتی کردن بە سوپای ئەم وڵاتە نادات، پارتی کۆماریخوازی گەلی بەوە تۆمەتبار کرد کە بەوجۆرە قسانە بە نیازی شاردنەوەی کردارە نایاساییەکانی نێوخۆی ئەم پارتەیە.