کۆتایی ھاتنی رۆنانی شورەی ئاسایشیی لەسەر سنووری ھاوبەشی تورکیا و ئێران
کانونی یهکهم 05, 2020 12:33 Asia/Tehran
وەزاڕەتی نێوخۆی تورکیا ، کۆتایی ھاتنی رۆنانی شوورەی ئاسایشیی لەسەر سنووری ئاگریی ئەو وڵاتەی راگەیاند .
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندکە کاری چێکرانی شوورەی ٨١کیلۆمەتری لەسەر سنوری پارێزگای ئاگری لەگەڵ ئێران کۆتایی پێهاتووە.
سۆیلو هەروەها بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی ئەو دیوارە، نوسیویەتی: لەچوارچێوەی پێکهێنانی سیستەمگەلی ئاسایشیی فیزیکی سنوریی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئەنجام دەگرێ، کاری چێکرانی ئەو دیوارە کۆتایی پێهات.
ئێران و تورکیا 566 کیلۆمەتر سنووری ھاوبەشیان ھەیە و ئازەبایجاین رۆژاوا لە ئێران لە گەڵ پارێزگاکانی ئاگری ، ئیگدیر ، وان و ھەکاری ھاوسنوورە .
تورکیا دەڵێ بۆ رێگرتن لە ھاتوچۆی ئەندامانی پەکەکە ئەم شورە ئاسایشییەی رۆناوە .
پرۆژەی ڕۆنرانی شوورەی٩١١ کیلۆمەتریی لەسەر سنوری تورکیاو سوریاش، خەریکە کۆتایی پێ دێ.