کانونی یه‌که‌م 10, 2020 23:12 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سکرتێری گشتیی ناتۆ لە بارەی ھەنگاوەکانی یەکێتیی ئەورووپا دژی تورکیا

سکرتێری گشتیی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» لە بارەی شوێنھاتەکانی ھەنگاوی شیمانەیی یەکێتیی ئەورووپا دژی تورکیا وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، «یەنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی «ناتۆ» لە سەروبەندی دانیشتنی دوو ڕۆژەی یەکێتیی ئەورووپا کە لێکدانەوەی بایکۆتەکانی تورکیا لەو تەوەرانەی باسەکەیەتی، داوای لە سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد کە بە دوای ھەڵوێستی ئەرێنییەوە بن.

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتیشی: دەتوانین لە بارەی ناکۆکییەکانمان سەبارەت بە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست قسە بکەین.

بە توندبوونەوەی ھەگەری بایکۆتی یەکێتیی ئەورووپا دژی ئانکارا لە بەر ناکۆکیەکانی ھاوپەیوەند بە دۆزینەوەو ھەڵقەندنەکان لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، سکرتێری گشتیی ناتۆ وشداریی داوەتە سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەمەڕ ڕاپەڕاندنی بایکۆتی دژی تورکیا.

سەرپەیڤ