کانونی یه‌که‌م 11, 2020 10:42 Asia/Tehran
  • ڕەزامەند بوونی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا بە داسەپاندنی بایکۆتی تازە بەسەر تورکیادا

سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی لە کۆبوونەوەیەک دا کە ھەر ئێستاش بەردەوامە، داسەپاندنی بایکۆتی تازە بەسەر تورکیایان پەسەند کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی ئەورووپا باسی ئەوە دەکەن کە پەرە سەندنی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دژی ئانکارا، لە بەر ئەو ھەڵقەندنانەیە کە تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجامی دەدات.

کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی یەکێتیی ئەورووپا لە بارەی برگزیت، قەیرانی کۆرۆنا و پەیوەندی لەگەڵ تورکیا لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە دەھەمی دیسامبەرەوە لە برۆکسێڵ دەستی پێ کراوە.

وڵاتانیئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە مانگی ئۆکتۆبەردا بە تورکیایان ڕاگەیاند کە چالاکیی دۆزینەوەو ھەڵقەندنەکانی لەو ئاوانەی دەریای ناوەڕاست کە کەشەی لەسەر ڕابگرێت ئەگینا دەبێ چاوەڕوانی شوێنھاتی ئەو کارانەی بکات.

یەکێتیی ئەورووپا ھەروەھا لە دەستوەردانی ئانکارا لە شەڕەکانی لیبی و سووریاو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا ناڕازییە.

سەرپەیڤ