کانونی یه‌که‌م 12, 2020 21:11 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی هەدەپە بە وتەکانی دەوڵەت باغچەلی : لە باتی داخستنی هەدەپە دەمتان دابخەن

پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە پەیامێکدا کاردانەوەی پیشاندا بە داخوازی هەڵوەشانەوەی ئەو پارتە لە لایەن سەرۆکی پارتی توندڕۆی مەهەپە .

بە دوای ڕەخنەی توندی دەوڵەت باغچەلی  سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا( مەهەپە) ، لە پارتی دیموکراتیکی گەل هەدەپە و داخوازی هەڵوەشانەوەی ئەو پارتە ، هەدەپە لە کاردانەوە بەو وتانە ، لە پەیامێکدا لە پەیجی فەرمیی خۆی لە توئیتر  نووسی، وڵاممان بە باغچەلی ئەمەیە : دوژمنانی سەرەکی  ئەو وڵاتە کەسانێکن کە بە  پشت بەستن بە  دەسەڵاتداران  و پەنا بردن  لە ژێر سای  کوشکی سەرۆک کۆماریەتی  دەست ئەدەنە مافیاگەری . ئێمە بە پێچەوانەی  ئێوە و هاوبیروڕاکانتان  دیموکراسی بۆ ئەو وڵاتە دێنین .

هەدەپە لە درێژەی ئەو پەیامەدا ڕوولە باغچەلی  وتیشی : ئەگەر لە باتی داخستنی هەدەپە دەمتان دابخەن  ،  بەس خزمەتێکی گەورەتان بە داهاتووی  ئەو وڵاتە کردووە

سەرپەیڤ