گرتنی زیاتر لە 16 ھەزار ئەندامی ھەدەپە لە تورکیا
کانونی یهکهم 13, 2020 21:23 Asia/Tehran
ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا زیاتر لە 16 ھەزار کەس لە ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلانیان دەستگیر کردووە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا ، ئەبرو گونی وتەبێژی فراکسیۆنی ھەدەپە بە ئاماژە بەوەی کە ئەم پارتە لەبەردەم فەوتانی سیاسی دایە گوتیشی ، ھێزە ئاسیاشیەکانی ئەم وڵاتە ، 16 ھەزار و 490 کەس لە ئەندامانی ھەدەپەیان گرتووە .
بەر لەوە ھەندێ لە سەرکردەکانی ھەدەپە لە تورکیا رەخنەیان لە سیاسەتەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە ھەمبەر کورد گرتبوو و خوازیاری کۆتایی ھاتنی ئەم ھەنگاوە سیاسیانە بە بیانووی پڕۆپاگەندەی تیرۆریستیی ببوون .