کانونی یه‌که‌م 14, 2020 13:58 Asia/Tehran
  • 218 قوربانی و 26 هەزار و 919 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 181 هەزار و 199 پشکنین ئەنجام دراون؛ 26 هەزار و 919 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

 

 

بەپێی هەواڵی کوردپێرێس، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 218 تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە، ئێستا ژمارەی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 16 هەزار و 417 کەس.

 

هەروەها بەپێی ئامارەکە ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 1 ملیۆن و 836 هەزار و 728 کەس بەرزبووەتەوە، 5 هەزار و 103 لەو تووشبووانەش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

سەرپەیڤ