کانونی یه‌که‌م 15, 2020 08:11 Asia/Tehran
  • ئەمریکا تورکیای بایکۆت کرد

میدیاکانی ئەمریکا باسی ڕاگەیەندران و ڕاپەڕێندرانی بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە دژی تورکیایان کردووە لە بەر کڕین و بەکارھێنانی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠»ی ڕووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی «ئەی بی سی»ی ئەمریکا، «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ساڵ و نیوێک دوای کڕدرانی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠»ی ڕووسیا لە لایەن تورکیاوە، فەرمانی ڕاپەڕێندرانی بایکۆتەکانی دژی ئانکارای دەرکردووە.

ھەروەھا ئەم بایکۆتانە کە لە لایەن وەزەراەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە بە فەرمی ڕاگەیەندراوە، پیشەسازیی بەرەڤانیی سەربە دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیاو بەرپرسەکانی لەوانە سەرۆکی دامەزراوەکەی کردووەتە ئامانج.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە توییتێکدا وشداریی دا کە ئەو بایکۆتانە نیشانەی ئەوەن کە ئەمریکا سات و سەودا لە گەڵ کەرەتەکانی بەرەڤانی و ھەواڵگریی ڕووسیای پێ قەبووڵ ناکرێت.

ناوبراو ھیوداریشی دەربڕیوە کە تورکیا بە چارەسەریی گرفتی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسی بەستێن بۆ پەیوەندیی دووبارەی بەرەڤانی لەنێوان ئانکاراو واشێنگتۆن خۆش کات.

چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم کارەی ئەمریکا ببێتە ھۆی توڕە بوونی ئانکاراو زیانێکی قورسی ئابووریش بە تورکیایەک بگەیەنێت کە لە ئێستادا لە بەرتەشەنای کۆرۆنا توشی کێشەی ئابوورییە.

سەرپەیڤ