کانونی یه‌که‌م 16, 2020 07:37 Asia/Tehran
  • مەخابن دەربڕینی سکرتێری گشتیی ناتۆ لە ھەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆت کردنی تورکیا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» لە بەر ھەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆت کردنی تورکیا داخ و مەخابنی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «یەنس ستۆلێتێنبێرگ» ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی «مۆنتەنێگرۆ» وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھعنگاوەکەی ئەمریکا لە مەڕ بایکۆت کردنی تورکیا وتی: بە داخەوە لە ھەل و مەرجێکداین کە ھاوپەیمانانی ناتۆ یەکتر بایکۆت دەکەن.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیاو چوار کاربەدەستی ئەم وڵاتەی لەوانە «ئیسماعیل دەمیر» سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیای لە بەر کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسیا بایکۆت کردووە.

ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بڕیاری ئانکارا بۆکڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسیا وێڕای ئەوەی کە بە ڕادەیەکی زۆر یارمەتیی دابین کرانی بوجەی مۆسکۆ دەخدات، تەکنۆلۆژیا و لەشکریانی ناتۆش دەخاتە مەترسییەوە.

سەرپەیڤ