کانونی یه‌که‌م 17, 2020 10:38 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تورکیا هەڵوێستێکی دوژمنکارانەیە

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە بایکۆتەکانی ئەمریکا کە لەم دواییەدا لە بەرامبەر کڕدرانی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسی لە لایەن تورکیاوە بە سەر ئەم وڵاتەدا سەپێندرا ڕایگەیاند: ئەو ھەڵوێستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەستێکی دوژمنکارانەوە سەرچاوە دەگرێت.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا  رایگەیاندووە: سزاو بایکۆتەکانی ئەمریکا هەڵوێستێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر سەروەریی تورکیا و سزاکان زیان بە پەرەسەندنی پیشەسازی سەربازی تورکیا دەگەیەنێت.

«ئەردۆغان» ڕۆژی چوارشەممە لەمیانی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا جەختی لەوە کردەوە کە،ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی هەوڵی ئەو کەسانە دەکەین کە هەوڵ دەدەن  ئۆپۆزسیۆن و دامەزراوەکان لە ناوخۆی تورکیادا دژی حکومەتی ئەم وڵاتە بەکار بهێنن.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی سەپاندنی بایکۆت بەسەر وڵاتەکەشی وتی: سەپاندنی سزا هەڵوێستێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر سەروەریی تورکیا و سزاکان زیان بە پەرەسەندنی پیشەسازی سەربازی تورکیا دەگەیەنێت و ئامانجەکە ئەوەیە کە تورکیا پشت بە پیشەسازی سەربازی ناوخۆ نەبەستێت.

ئەردوغان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە، دوای دەرکرانی سزا لەلایەن ئەمریکاوە هەنگاوەکانمان خێراتر کردووەتەوە بۆ بنیاتنانی بە بڕشتانەتری پیشەسازیی بەرگری لە وڵات دا.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیاو چوار کاربەدەستی ئەم وڵاتەی لەوانە «ئیسماعیل دەمیر» سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیای لە بەر کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسیا بایکۆت کردووە.

ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بڕیاری ئانکارا بۆکڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسیا وێڕای ئەوەی کە بە ڕادەیەکی زۆر یارمەتیی دابین کرانی بوجەی مۆسکۆ دەخدات، تەکنۆلۆژیا و لەشکریانی ناتۆش دەخاتە مەترسییەوە.

سەرپەیڤ