مردنی 8 کەس بە ھۆی تەقینەوە لە نەخۆشخانەیەک لە تورکیا
کانونی یهکهم 19, 2020 15:41 Asia/Tehran
بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسیژن لە نەخۆشخانەی غازی ئەنتەب لە باشووری تورکیا، هەشت نەخۆش گیانیان لەدەست دا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسیژن لە نەخۆشخانەیەک لە شاری غازی ئەنتەب لە باشووری تورکیا بووە هۆی کوژرانی ٨ نەخۆش.
ڕووداوەکە لە بەشی چاوەدێری تایبەتی نەخۆشە کۆرۆناییەکان ڕوویدا و ئەو کەسانەش کە کوژران تەمەنیان لە نێوان 56 بۆ 85 ساڵە.
پارێزگاری غازی ئەنتەب دەڵێت کەسێک لەو ڕووداوە بریندار نەبووە و 11 نەخۆشی تری خەوێندراو لە بەشی تایبەتی ئەو نەخۆشخانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی ئەو شارە.