بەڕێوەچوونی مەشقی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390644-بەڕێوەچوونی_مەشقی_تورکیا_لە_دەریای_ناوەڕاست
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: مەشقی ھێزی دەریایی ئەم وڵاتە لە دەریای ناوەڕاست بەڕەوە چووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2020 06:22 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی مەشقی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: مەشقی ھێزی دەریایی ئەم وڵاتە لە دەریای ناوەڕاست بەڕەوە چووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی: لەم مەشقەدا کەشتی و پاپۆڕە جەنگییەکانی ھێزی دەریایی ئەم وڵاتە تەقەیان لە ئامانجە گریمانەییەکان و بەرنامەی بەرنگاربوونەوەی دوژمنی گریمانەیی، فریاکەوتن، ڕێکخستنی نێوان بنکەکانی سەرکردایەتی و پرۆڤەی تۆپباران کردن جێبەجێ کرا.

ئەمە چەندەمین مەشقی دەریایی تورکیایە کە لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست دا بەڕێوە دەچێت و کەچی پێشتر «حامی ئاکسوی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سکاڵای یۆنانی لە بارەی پەرەسەندنی چالاکیی سەربازیی ئەم وڵاتە لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستی ڕەت کردبووەوە.