سکاڵای ئەردوغان دژی نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەل
کانونی یهکهم 23, 2020 00:24 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا دژی نوێنەرێکی پارتی کۆماریخوازی گەل واتە سەرەکی ترین پارتی نەیاری دەوڵەت لە پەرلەمانی تورکیا سکاڵای بردووەتە لای دادگە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «ئێن تی ڤی»ی تورکیا، «حسەین ئایدین» پارێزەری «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە دادنامەیەکی لەم بارەیەوە ڕادەستی دادگەیەکی ئانکارا کرد.
لەو دادنامەیەدا وێڕای ئاماژە کران بەمەی کە «ئوێزگوێر ئوزەل» جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەل لە لێدوانێکی دا سەرۆک کۆماری تورکیای وەک دیکتاتۆر ناوبردووە، داوا لە دادگە کراوە کە ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دانی ٢٥٠ ھەزار لیرە زیانبایی بە سەردا بسەپێندرێت.