کانونی یه‌که‌م 23, 2020 14:38 Asia/Tehran
  • ٢٧ ساڵ زیندان بۆ ڕۆژنامەنووسێکی دوورخراوەی تورکیا

سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی «جمھورییەت» کە لە بارەی ناردرانی چەک لە لایەن تورکیاوە بۆ تیرۆریستانی سووری ھێندێک زانیاریی لەقاو دابوو، ٢٧ ساڵ زیندانی بۆ بڕدراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دادگەیەکی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە بۆ «جان دۆندار» ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی «جمھورییەت»ی ئەم وڵاتە لە پێواری خۆی دا ٢٧ ساڵ زیندانی بڕییەوە.

«دۆندار» دوای ئەوەی لە لایەن دادئەستێنەکانی تورکیاوە بوختانی سیخوڕیی بۆ کرا لە ساڵی ٢٠١٦ بەرەو ئاڵمانیا ھەڵات و لە ئێستادا لەو وڵاتە دەژی.

ھاوسەرەکەشی سەرباری ئەوەی کە لە لایەن تورکیاوە پاساپۆرتەکەی لێ سەندراوەتەوە لە ساڵی ٢٠١٩ دا توانی لە تورکیا دەرچێ و خۆی بگەیەنێتە ئاڵمانیا.

«دۆندار» لە ساڵی ٢٠١٥ ھێندێک بەڵگەی بە ڕێکخراوەی ھەواڵگریی  تورکیا «میت» ی سەبارەت ناردنی چەک و تفاق بۆ تیرۆریستانی سەربە تورکیا  لە سووربای لەقاو دابوو.

مانەوەی «دۆندار» لە ئاڵمانیا بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ناکۆکیی سیاسی لە نێوان بەرلین و ئانکارا.

سەرپەیڤ