کانونی یه‌که‌م 24, 2020 00:32 Asia/Tehran
  • هاوسەرۆکی «ھەدەپە»: وای ھەڵدەگرت دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا «دەمیرتاش» ئازاد بکرێت

«پەروین بوڵدان» هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا«هەدەپە» لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا لە شاری ئەستەمۆڵ وێڕای ئاماژەکردن بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای لەبارەی ئازادکردنی«سەڵاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوی «هەدەپە» ڕایگەیاند: وای ھەڵدەگرت دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا «دەمیرتاش» و تەواوی زیندانییە سیاسییەکانی دیکە ئازاد بکرێن، کەچی تا ئێستا ئەوە ڕووی نەداوە.

ناوبراو جەختیشی کرد: وای ھەڵدەگرت دوای دەرچونی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، «سەڵاحەددین دەمیرتاش» ئازاد بکرایە، بەڵام تا ئێستا ئەمە ڕووی نەداوە. پێویستە دەمیرتاش و تەواوی زیندانییە سیاسییەکانی دیکە دوای دەرچونی ئەم بڕیارە دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

«پەروین بوڵدان» لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێکیش دەربارەی ئەمەی کە ئایا لەگەڵ پارتەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن کۆدەبنەوە و کار بۆ پێکهێنانی هەڵوێستێکی هاوبەش دەکەن؟ وتی: لە راستیدا ئەمە بابەتێک نییە تەنها پەیوەندی بە هەدەپە-وە هەبێت، راستە بڕیارەکە بۆ «سەڵاحەددین دەمیرتاش» دەرکراوە، بەڵام لە راستیدا پەیوەندی بە ملوێنان کەسەوە هەیە.

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان وتیشی، بڕیارەکە تەنها تایبەت نییە بە هەدەپە، بەڵکو تایبەتە بە هەمو بزوتنەوە کۆمەڵایەتییە ناڕازییەکان، ئەو تاوانانەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئێمە دەکرێت، سبەی بەرامبەر پارتەکانی دیکەش دەکرێت، بە پێویستی دەزانم هەمو پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان هەڵوێستی ئەرێنییان لەسەر ئەم بڕیارە هەبێت و پشتگیریی بکەن.

سەرپەیڤ