جەماوەری تورکیاش داوای وەدەرنرانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی وڵاتەکەیان دەکەن
جەماوەری تورکیا داوای وەدەرنرانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی وڵاتەکەیان و پێچرانەوەی بنکەی «ئینجێرلیک» دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «جام نیوز»، شارومەندانی تورکیا مۆڵگەی سەربازیی ئەمریکییەکان بە مەکۆی شەڕ، بە زیانی بەرژەوەندیی نیشتیمان و بە پێچەوانەی قازانجی وڵاتەکەیان دەزانن.
لەم پەیوەندییەدا شارومەندێکی تورک لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەمان سەرچاوە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە داخرانی ھەرچی خێراتری ئەم بنکەیە، وتوویەتی: زۆر درەنگ بووە، دەبێ ھێزەکانی ئەمریکی لە تورکیا بڕۆنە دەرەوە، ئەمریکییەکان بەردەوام زیانیان بە گەلی تورکیا گەیاندووە.
ئینجا شارومەندێکی دیکەش داوای پێچرانەوەی تەواوی بنکەکانی بیانی لەم وڵاتەی کردووەو وتوویەتی: بوونی ھێزی بیانی ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانەیە بۆ وڵات و دەبێ وەدەر بنرێن.
شارومەندانی تورکیا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئێستاکە سەردەمی بەرنگار بوونەوەی ئەمریکا گەییشتووە، کەچی تورکیا ناوێرێ بنکەکانی ئەمریکا بپێچێتەوە.