کانونی یه‌که‌م 24, 2020 16:23 Asia/Tehran
  • درێژ کرانەوەی ئەرکی پاپۆڕە دۆزەرەوەکەی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست

تورکیا سەرباری ناڕەزامەندی یۆنان و یەکێتیی ئەورووپا چالاکییەکانی دۆزینەوەی پاپۆڕی «ئوروچ ڕەئیس»ی ئەم وڵاتەی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا ، درێژ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی تی ئاڕ تی، بە پێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورکیا، ئەرکی  پاپۆڕی «ئوروچ ڕەئیس_Oruc Reis» ھاوڕێ لەگەڵ پاپۆڕەکانی «ئاتامان»و « چەنگیزخان»  لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا ھەتا ١٥ی ژوئەنی ٢٠٢١ درێژ کراوەتەوە.

بەرلەمە تورکیا چالاکیی پاپۆڕی «ئوروچ ڕەئیس_Oruc Reis»ی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا ھەتا ٢٩ی نوامبەری ٢٠٢٠ درێژ کردبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لەم دواییەدا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو پاپۆڕە دۆزەرەوەیەی تورکیا   لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند بوو، ئەو کارڕەی تورکیا ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا پەرە پێ دەدات.

 

سەرپەیڤ