درێژ کرانەوەی ئەرکی پاپۆڕە دۆزەرەوەکەی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390754-درێژ_کرانەوەی_ئەرکی_پاپۆڕە_دۆزەرەوەکەی_تورکیا_لە_ڕۆژھەڵاتی_دەریای_ناوەڕاست
تورکیا سەرباری ناڕەزامەندی یۆنان و یەکێتیی ئەورووپا چالاکییەکانی دۆزینەوەی پاپۆڕی «ئوروچ ڕەئیس»ی ئەم وڵاتەی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا ، درێژ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2020 12:53 Asia/Tehran
  • درێژ کرانەوەی ئەرکی پاپۆڕە دۆزەرەوەکەی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست

تورکیا سەرباری ناڕەزامەندی یۆنان و یەکێتیی ئەورووپا چالاکییەکانی دۆزینەوەی پاپۆڕی «ئوروچ ڕەئیس»ی ئەم وڵاتەی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا ، درێژ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی تی ئاڕ تی، بە پێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورکیا، ئەرکی  پاپۆڕی «ئوروچ ڕەئیس_Oruc Reis» ھاوڕێ لەگەڵ پاپۆڕەکانی «ئاتامان»و « چەنگیزخان»  لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا ھەتا ١٥ی ژوئەنی ٢٠٢١ درێژ کراوەتەوە.

بەرلەمە تورکیا چالاکیی پاپۆڕی «ئوروچ ڕەئیس_Oruc Reis»ی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا ھەتا ٢٩ی نوامبەری ٢٠٢٠ درێژ کردبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لەم دواییەدا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو پاپۆڕە دۆزەرەوەیەی تورکیا   لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند بوو، ئەو کارڕەی تورکیا ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا پەرە پێ دەدات.