کانونی یه‌که‌م 25, 2020 12:01 Asia/Tehran
  • تاقیکاریی موشەکیی تورکیا لە دەریای ئیژە

ھێزی دەریایی سوپای تورکیا ڕۆکێتێکی دژی ژێردەریایی لە دەریای ئیزەدا تاقی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی تورکیا، ھاوێژرانی ئەم ڕۆکێتەدژی ژێردەریاییە لە دەریای ئیژە بە سەرکەوتوویی ئەنجامی گرتووە.

 بە پێی ئاگاداری نامەی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا، ئەم تاقیکارییە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ڕاھێنانی بەرەڤانی لە بەرامبەر ھەڕەشەی دەرەکی ئەنجامی گرتووە.

بەرلەمەش کاربەدەستانی تورکیا باسی درێژ کرانەوەی چالاکیی پاپۆڕە دۆزەرەوەکەی «ئوروچ ڕەئیس_Oruc Reis»یان کرد بوو لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ھەتا ٢٩ی نوامبەری ٢٠٢٠.

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لەم دواییەدا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو پاپۆڕە دۆزەرەوەیەی تورکیا   لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند بوو، ئەو کارڕەی تورکیا ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا پەرە پێ دەدات.

سەرپەیڤ