کانونی یه‌که‌م 25, 2020 22:11 Asia/Tehran
  • ھەوڵی تورکیا بۆ چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا

تورکیا سەرباری ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ وڵاتانی دەڤەری ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە سەر ھەڵقەندنەکانی بۆ دۆزینەوەی نەوت و گار لە ناوچەکە، بەنیازی چاک کردنەوەی پەیوەندئییەکانیەتی لەگەڵ ئەم یەکێتییەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئێمە لە ھەوڵداین بۆ پێکھێنانی کەشێکی ئەرێنی بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانمان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا وێڕی ئاماژە کردن بە وتووێژی تەلەفۆنیی ئەم دواییەی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ «چارڵزمیشێل» سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا، «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاو «ئانگێلا مێرکێڵ» سەرۆکی ئاڵمانیا جەختی کرد، لە ئێستادا وتووێژ لە بارەی نەخشەڕێگایەکی ڕاستبێژانە لە سەر کێشەی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا کاری لە پێشینەمان دێتە ئەژمار.

ناکۆکیی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ ئانکارا لە بارەی کێشەی گازی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، دوای گەڕانەوەی پاپۆڕێکی تورکیا بۆ بەندەری «ئارام» سەری ھەڵدا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە یەکێتیی ئەورووپا پێشتر وشداریی بە تورکیا دابوو کە کۆتایی بە پشکنیەکانی بۆ دۆزینەوەی گاز لە ئاوە کێشەلەسەرەکانی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بھێنێت.

سەرپەیڤ