ھیواداری دەربڕینی ئەردوغان بۆ چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390798-ھیواداری_دەربڕینی_ئەردوغان_بۆ_چاک_کردنەوەی_پەیوەندییەکانی_لەگەڵ_ڕژێمی_زایونی
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی بەردەوامیی ھاوکاریی ھەواڵگرییانە لە نێوان ئانکاراو تەلەبیب، ھیواداریی خۆی لەبارەی چاک بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2020 18:56 Asia/Tehran
  • ھیواداری دەربڕینی ئەردوغان بۆ چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی بەردەوامیی ھاوکاریی ھەواڵگرییانە لە نێوان ئانکاراو تەلەبیب، ھیواداریی خۆی لەبارەی چاک بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ڕۆژی ھەینی لە پاساوی ئەم ھاوکارییە بانگەشەی کرد: ھەڵبەت دیارە سیاسەتەکانی ئیسرائیل دژی فەلەستینمان پێ قەبووڵ ناکرێت و ئەمە خاڵی جێی ناکۆکی و ھێڵی سوورمانە، بەڵام ھۆگری ئەوەشین پەیوەندییەکانمان بگەیەنینە ئاستێکی باڵاتر.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھۆکاری سەرەکیی پەک خستنی دامەزراندنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ ڕژێمی زایونیی بۆ ھەڵوێستی کاربەدەستانی تەلەبیب گەڕاندەوە.

لەگەڵ ئەمەش دا، «مەسعود حەققی جاشین» ڕاوێژکاری «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ڕۆژی سێ شەممە لە بارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا وتی: ئەگەر بێتو لە لایەن ئیسرائیلەوە گڵۆپی سەوزمان بۆ ھەڵکرێت، بەم زووانە باڵوێزخانەی خۆمان لە فەلەستینی داگیرکراودا دەکەینەوە.