پەسەندکرانی یاسای نوێی بەرەنگاربوونەوەی دابینی دارایی تیرۆریسم لە پەرلەمانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390879-پەسەندکرانی_یاسای_نوێی_بەرەنگاربوونەوەی_دابینی_دارایی_تیرۆریسم_لە_پەرلەمانی_تورکیا
پەرلەمانی تورکیا یاسای نوێی بەرەنگاربوونەوەی دابینی دارایی تیرۆریسمی پەسەند کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2020 17:10 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی یاسای نوێی بەرەنگاربوونەوەی دابینی دارایی تیرۆریسم لە پەرلەمانی تورکیا

پەرلەمانی تورکیا یاسای نوێی بەرەنگاربوونەوەی دابینی دارایی تیرۆریسمی پەسەند کرد .

 بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی ، بە گوێرەی ئەم یاسایە ، دابینی دارایی بۆ ھەنگاوی تیرۆریستیی ، بەرھەمھێنان و بڵاوکردنەوەی چەکی کۆکۆژبە تاوان دانراوە و سزای قورسی دەبێت . 

پەرلەمانی تورکیا ھەروەھا یاسایەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەو یاسایە ، چالاکیی تیجاریی رێکخراوی  کەسانێک کە رووبەڕووی بایکۆتی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکانن ، قەدەغە دەکرێت . 

ئەم یاسایە ھەروەھا دەڵێت ، ھەموو دامودەزگا نێوخۆیی و بیانیەکان کە لە تورکیا چالاکی دەکەن ، دەبێ کومەڵێک یاسا رەچاو بکەن و چالاکیی و کردەوەی دامەزراوە بیانیەکان لە تورکیا دەبێ لە ژێر چاودێریی وەزارەتی نێوخۆی ئەم وڵاتە دابێت . 

کاربەدەستانی ئانکارا دەڵێن ئەم ھەنگاوانە بە ئاڕاستەی نەھێشتنی  سپی کردنەوەی پارە و دابینی دارایی تیرۆیسمە .