کانونی یه‌که‌م 28, 2020 09:28 Asia/Tehran
  • داخوازی بۆ ئازادی دەمیرتاش بە بیانوویەکی پڕوپوچ رەتکرایەوە

دادگایەک لە ئەنقەرە بە بیانووی نەبوونی وەرگێڕدراوی داواکاری ئازادی دەمیرتاش لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دۆسیەکە ، داواکەی ڕەتکردەوە .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لقی حەوتەمی دادگای سزای ئەنقەرە لە دەنگی خۆیدا نووسی: پارێزەری تۆمەتبارەکە بەس نموونە ئینگلیزییەکەی داخوازی ئازادیی دەمیرتاشی ڕادەستی دادگا کردووە. بەم پێیە داواکاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ پێداچوونەی یاسایی نییە.

ماهسونی کارامان پارێزەری دەمیرتاش لەو بارەوە دادگاکەی تورکیای تۆمەتبار کردووە.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ڕۆژی 22 ی دیسەمبەر لە فەرمانێکدا دەستگیر کرانی دەمیرتاشی پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤی ئەورووپا وەسف کردووە و داوای ئازاد کرانی دەسبەجێی دەمیرتاشی کردبوو.

سەرپەیڤ