کانونی یه‌که‌م 31, 2020 00:02 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی تورکیا یەکە سەربازییەکان لە سنووری سووریا بەسەر دەکاتەوە

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ھاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە فەرماندەرانی سوپای ئەم وڵاتە سەردانی یەکە سەربازییەکانی سەقامگرتووی پارێزگای «شانلی ئورفا» ھەڵکەوتوو لە ناوچە سەرسنوورییەکانی سووریا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «خلوسی ئاکار» وەزریری بەرەڤانیی تورکیا لەم سەردانەی دا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ فەرماندەرانی سنوورپارێزی ناوچە ئۆپراسیۆنییەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لە خاکی سووریاش دا وتووێژی کرد.

سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سووریای داگیر کردووەو ھەزاران لەشکریی تورکی لەم ناوچانەدا مۆڵ داوە.

دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بەردەوام لەگەڵ شەرمەزار کردنی خەڵک و دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە. کەچی ئانکارا لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە کە بە نیازی کۆتایی ھێنان بە ئۆپراسیۆنەکانی لە باکووری سووریا نییە.

سەرپەیڤ