کانونی دوھەم 15, 2021 02:12 Asia/Tehran
  • ئەردوغان بە پێکوتەی «سینۆواک»ی چینی خۆی کوتا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە نەخۆشخانەی شاری ئانکارا ڤەکسینی چینیی «سینۆواک»ی بەکار ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کوتانی ڤەکسینی کۆرۆنا لە تورکیا بە خۆکوتانی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە ھۆی پێکوتەی چینیی «سینۆواک»ەوە دەستی پێ کرا.

لە قۆناغی یەکەمی کوتانی گشتی لە تورکیا کارگێڕانی ناوەندە دەرمانییەکان ئەم پێکوتەیە بەکار دێنن.

ڕێکخراوەی دەرمان و کەرەستەی پزیشکیی تورکیا لەم دواییەدا مۆڵەتی بەکارھێنانی ڤەکسینی «واک»ی کە لە کۆمپانیای «سینۆواک»ی چین کڕدراوە» دەر کرد.

«فەخرەددین کوجا» وەزیری تەندروستی و ئەندامانی لێژنەی خەباتی دژی کۆرۆنا لە تورکیا، دوای دەرکرانی ئەم مۆڵەتە، یەکەم کەسانێک بوون کە لە نەخۆشخانەی شاری ئانکارا ئەم ڤەکسینەیان لێ درا.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاندووە: وەشاندنی ئەم ڤەکسینە لە کاربەدەستانی دەوڵەتی دەبێتە ھۆی متمانەکردنی شارومەندان بە پێکوتەکەو لە ئێستادا بۆ گەڕانەوە بەرەو ڕۆژانی ڕابردوو ھەمووان دەبێ ڤەکسین بەکار بێنن. 

سەرپەیڤ