کانونی دوھەم 16, 2021 11:34 Asia/Tehran
  • سەرۆکی شارەوانی ئەستەموڵ پارتەکەی ئەردۆغان ڕیسوا دەکات

سەرۆکی شارەوانی ئەستەموڵ بە لێکۆڵینەوە لە دانوستان و پڕۆژە پێشوورەکانی ئەو شارەوانییە 35 دۆسیەی گەندەڵی دارایی ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کرد.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکرەم ئیمام ئوغڵوسەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبۆڵ هەوڵە نایاساییەکان و گەندەڵیی بەرپرسانی پێشووی شارەوانی ئەستەموڵ کە لە پارتی داد و گەشەەوە بوون، ئاشکرا کرد.

ناوی هەندێک لە بەرپرسانی پلە بەرزی ئاکەپە لەو دۆسیەدا هاتووتە ئاراوە، لەوانە عادڵ قارا ئیسماعیل ئەغڵوو وەزیری ئێستای ژێرخانەکان، کە لە ساڵی 2014  بۆ  2108 سەرۆکی ئیدارەی گواستنەوەی شاریی شارەوانی ئەستەنبۆڵ بوو.

شیاوی باسە کە بۆ تەواو کردنی لێکۆڵینەوەکان لە شارەوانی ئەستەموڵ و ناردنی دۆسیەکان بۆ دادگا، هاوکاریی ئیدارەی پارێزگای ئەستەنبۆڵ و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پێویستە و بە پێی ئەوەی کە هەر دوو ناوەندەکە لە کۆنترۆڵی ئاکەپەدان، بە ئەنجام گەیاندنی ئەو دۆسیەگەکە لە داهاتوویەکی نزیک دا زۆر ئەستەم دەبێت.

سەرپەیڤ