کانونی دوھەم 18, 2021 14:04 Asia/Tehran
  • وشداریی داودوئوغڵوو بە ئەردۆغان

ئەحمەد داود ئۆغڵوو هاوپەیمانی پێشووی ئەردۆغان هۆشداریی بە ئەردۆگان داوە کە ئەگەری هەیە بەم زووانە لەلایەن هێزی سەربازییەوە وەلابنرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد داود ئۆغڵوو رێبەری پارتی داهاتوو و سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا رایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەلایەن دەستەیەکی سەربازییەوە ڕێنوێنی دەکرێت و بەم زووانە لەلایەن هەر ئەو دەستەوە وەلاش دەنرێت.

بە پێی ماڵپەڕی هەواڵی شرۆڤەیی ئەحوال، داود ئۆغڵوو ڕایگەیاندووە: ئەردۆغان ئێستا لەلایەن پاشماوەکانی کودەتاچییەکانی 28 ی فێڤریەی 1997 ەوە ڕێنوێنی دەکرێت.

هاوپەیمانی پێشووی ئەردۆغان هۆشداریی پێداوە: من ئەوە خەریکم هۆشداریی دەدەم. بەڕێز ئەردۆغان بەزوویی وەلا دەنرێت. ئەردۆغان لە سەر دوو ڕێیانێکدایە. سەرکەوتن لە هەڵبژاردن لە گەڵ هاوپەیمانی کۆمار بۆ ئەو زۆر دژوار دەبێت.

داود ئۆغڵوو گوتیشی: ئەگەر دۆخەکە هەر ئاوا بچێتە پێشەوە، دەسەڵاتێکی زۆرەملێ دێتە سەر کار کە پارێزکاران نەتوانن تەنانەت لە شەقامەکان ڕێ بکەن.

سەرپەیڤ