قۆڵبەستکرانی ٩ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا
پۆلیسی تورکیا ٩ کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی تورکیا، ئەم کەسانە کە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ داعش و ڕاکێشانی ئەندامی تازە بۆ بەشداری کردن لە شەڕ لە ماوەی ساڵانی ڕابردوویان لە سەرە، لە ئەنجامی ھێرشی ھێزە تایبەتییەکانی پۆلیس بۆ سەر ١٣ شوێنی ناس کراو لە چوار گەڕەکی ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کران.
بەرلەمەش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند بوو، چەند ھەڵمەتێکی بەربڵاوی بە بەشداریی ٤١٧٠ ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشت و لەشکری بۆ ڕاپێچ کردنی تۆمەتباران بە ئەندامەتی لە تاقمە تیرۆریستییەکانی لەم وڵاتە دەست پێکردووە.
تورکیا کە پێشتر تۆمەتی ھاوکاری و داکۆکی لە تاقمە تیرۆریستییەکانی لە سووریاو عێراق لە سەر بوو، لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بەر ھەست بە مەترسی کردن لە بوونی ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستیانە لە خاکی تورکیا، بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستی کردووە بە پێشگرتن بە پەڕینەوەی تیرۆریسستان بۆ تورکیا.