رەخنە لە زێدەخوازیەکانی ئەردۆغان
کانونی دوھەم 31, 2021 12:05 Asia/Tehran
سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا وێڕای رەخنە گرتن لە کردەوەی سەرۆکی ئەم وڵاتە گوتی : ئەردۆغان بە ھۆی بەپەرۆشیی لە لێپێچینەوە ، دەسەڵات بەرنادات .
ئەحمەد داود ئوغڵوو رۆژی شەممە بە شیکردنەوەی رەوشی نالەباری تورکیا لە بەشە جیاجیاکان لەوان ئابووری و سیاسی ، ڕەجەب تەییب ئەردۆغاتی سەرۆک کۆماری بە ھۆکاری کێشە زۆرەکانی ئەم وڵاتە زانی و گوتی : ئەردۆغان بە چەسپان بە دەسەڵات ، لە لێپێچینەوە دەترسێ بەڵام بە درێژ خایاندنی ئەم رەوشە ، تورکیا زیانی زۆری پێدەگات .
داوود ئوغڵوو گوتیشی : ھۆکاری سەرەکیی دامەزرانی پارتی ئایندە و جیابوونەوەی ئەو و ژمارێکی دیکە لە ئەندامانی پارتی داد و گەشە ، ھۆگریی ئەوان بە داکۆکی کردن لە مافی شارومەندانە چونکە پارتەکەی ئەردۆغان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی خۆی لایداوە .