کانونی دوھەم 31, 2021 15:29 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی ئاڵمان دەکات

وەزیری بەرگری تورکیا بۆ چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان دوو سبەی سێشەممە سەردانی ئەم وڵاتە دەکات .

بە پێی راپۆرتی  ماڵپەڕی کەناڵی تەرەتە ، خلوسی ئاکار بڕیارە لە بەرلین لە گەڵ کرانپ کارێن باوێر وەزیری بەرگریی ئاڵمان دیدار و لە بارەی پرسی دوو قۆڵیی وتووێژ بکات . 

ناکۆکیەکانی تورکیا لە گەڵ یۆنان و بەشی یۆنانی نشینی قبرس گرنگ ترین تەوەری وتووێژی نێوان وەزیرانی بەرگریی تورکیا و ئاڵمان لە بەرلین دەبێ .

وەزیری بەرگریی ئاڵمان حەوتەی رابردووش چاوی کەوتبوو بە وەزیرانی بەرگریی یۆنان و قبرسی باکووری . 

ئاڵمان لە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەرەوە ھەوڵی خۆی بۆ نێوبژیکاری و کەمکردنەوەی بارگرژیی لە رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست دەستپێکردووە . 

تورکیا و یۆنان لە بارەی چەندین پرس لەوان دەرھێنانی نەوت و گاز لە دەریای نێوەڕاست ناکۆکیان ھەیە . 

سەرپەیڤ