شوبات 01, 2021 15:25 Asia/Tehran
  • بەھێزترین خەنیمی ئەردۆغان بۆ ھەڵبژاردن ، پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێ

موحەڕەم ئینجە رایگەیاندووە بە ئامانجی دامەزراندنی پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەندامەتی لە پارتی کۆماریخواز دەکشێتەوە.

بە پێی راپۆرتی کورد پرێس ، موحەڕەم ئینجە نوێنەری پێشووی جەھەپە و بەربژاری ئۆپۆزیسیۆن لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2018 کە لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان رکابەری دەکات ، رایگەیاند پارتێکی سیاسیی نوێ دادەمەزرێنێ . 

بە پێی نوسینی ماڵپەڕی ئەحواڵ ، ئینجە رایگەیاندووە بە ئامانجی دامەزراندنی پارتێکی سیاسیی نوێ لە گەڵ سێ کەسی دیکە لە نوێنەرانی جەھەپە کە رۆژی ھەینی وازیان لە کار ھێناوە ، لە ئەندامەتی لە جەھەپە دەکشێنەوە. 

ئینجە سیاسەتوانی 56  ساڵەی جەھەپە کە لە رکابەری کردنی ئەردۆغان بۆ گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی تورکیا، سەتی 31ی دەنگەکانی وەدەست ھێنابوو ، خەنیمی کەمال قلیچدار ئوغڵوو سەرۆکی جەھەپە لەسەر سەرۆکایەتی کردنی ئەو حزبەش بوو . 

ئینجە بەردەوام رەخنەگری قلیچدار ئوغڵوو و شوێنکەوتنی ئەم پارتە لە پارتی دەسەڵاتداری ئاکەپە بووە .

سەرپەیڤ