شوبات 04, 2021 22:52 Asia/Tehran
  • توڕە بوونی ئانکارا لە مەرجەکانی ڕژێمی زایونی بۆ دەست پێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان

دوای ھۆگری دەربڕینی تورکیا بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی، ڕۆژنامەیەکی عیبری وای بڵاو کردەوە کە کاربەدەستانی تورکیا لە مەرجەکانی تەلەبیب بۆ دەست پێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی توڕەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕۆژنامەی «یەدیعوت ئاحارۆنۆت» ڕۆژی  پێنج شەممە وای بڵاو کردەوە کە، ئانکارا لە مەرجەکانی تەلەبیب بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانیان ھەست بە دۆش دامان دەکات.

پێشتر ھەمان ڕۆژنامە نووسی بووی کە تەلەبیب بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا مەرجی زۆری داناوە، بەڵام دیارترینیان مەرجی بەڵێن دانی ئانکارا لەمەڕ داخستنی نووسینگەی حەماس لە ئەستەمۆڵ و ڕاگرتنی چالاکییەکانی دیلە ئازادکراوەکانی ھاوپەیوەند بە گوردانەکانی «قەسام» لقی سەربازیی حەماسە.

ھەواڵدەریی فەلەستینیی «مەعا»ش بە گێڕانەوە لە ئەم ڕۆژنامە زایونیستییەوە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ، کاربەدەستانی پایەبەرزی تورکیا، ھەنگاوەکانی تەلەبیب بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی و ھەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندییە دوولایەنەکانیان وەک « دەستخڕۆکردن و  ڕابواردن بە تورکیا» ناو بردووە.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە کە، ڕژێمی زایونی تورکیای بەوە تۆمەتبار کردووە کە ئەم وڵاتە، لە ئەستەمۆڵ دا میوانداری لە تاقمە تیرۆریستیەکان و دەستەکانی سەربە «حەماس» دەکات.

کاربەدەستێکی زایونیش ڕایگەیاندووە کە، ڕەجەب تەیب ئەردوغان» بە تەمایە تەلەبیب باڵوێزەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ ئانکارا، بەڵام ئەوەی وا بۆ ئێمە گرینگە ڕاگیرانی چالاکییەکانی حەماسە.

سەرپەیڤ