شوبات 14, 2021 11:32 Asia/Tehran
  • تورکیا کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 ی راگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دوای چوار رۆژ کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2ی لە چیای گارەی ھەرێمی کوردستان راگەیاند.

خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ  یەک شەممە ، سەردانی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2ی لە پارێزگای شرناخی کرد و کۆتایهاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی راگەیاند.

راشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەند چەکدارێکی پەکەکەیان کوشتووە، هاوکات 3 سەربازی تورک  کوژراون و 3ی دیکەش بریندارن.

سەعات 02:55 دەقیقەی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 10-2-2021، تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 لە چیای گارە دەستپێکرد و ئەمڕۆش کۆتایی پێهێنا.

سەرپەیڤ