شوبات 16, 2021 17:19 Asia/Tehran
  • تورکیا باڵوێزی ئەمریکا لە ئانکارای بانگ کرد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵوێزی ئەمریکا لە ئانکارای دوابەدوای ھەڵوێستی واشێنگتۆن لە ھەمبەر کوژرانی ١٣ شارومەندی تورک لە باکووری عێراق بۆ ئەم وەزارەتخانەیە بانگ کرد.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە ئەمریکای بە داکۆکی کردن لە میلیشیا کوردەکان کە بە قسەی ئانکارا ١٣ شارومەندی تورکیان لە باکووری عێراق دا ئێعدام کردووە، ئیدانەکردو ڕایگەیاند: بەیاننامەی ئیسدانەکردنەکەی ئەمریکا گاڵتەجاڕانەیە.

کاربەدەستانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند: چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ١٣ شارومەندی تورکیایان لەوانە چەند اەشکرییەک و پۆلیسێکی کە خەریکی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی دژی «پەکەکە» بوون ، ئێعدام کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە «پەکەکە» ڕایگەیاندووە سوپای تورکیا بۆ خۆی بە بوردومانکردنی شوێنی ڕاگرتنی ئەو دیلانە بووەتە ھۆی کوژرانیان.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کوژرانی ئەو ١٣ شارومەندەی تورکیا ڕایگەیاندووە: ئەمریکا کوژرانی ئەو شارومەندانەی تورکیا لە باکووری عێراق ئیدانە دەکات.

لە بەرامبەر دا ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیاش وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەیاننامەی ئەمریکا لە بارەی کوژرانی ئەو ١٣ دیلەی تورکیا وا دەردەخات کە ویلایەتە یەکگرتووەکان داکۆکی لە پارتی کرێکارنی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا دەکات کە ئانکارا بە لقێکی پارتێکی نایاسایی دەزانێت، وتووشیەتی: ئەو وتەو ھەڵوێستەی ئەمریکا جێگای داخە.

جێگای ئاماژەیە  وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە باڵوێزی ئەمریکا لە ئانکارای بانگ کردووە ھەتا ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی دەوڵەتی ئانکارای پێ ڕابگەیەنێت.

سەرپەیڤ