هه‌ده‌په: هه‌موو سه‌ردانه‌کانمان بۆ قه‌ندیل به‌ئاگاداریی حکومه‌تی تورکیا بووه
پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) وه‌ڵامی قسه‌کانی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا بۆ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لهقهندیلی دایەوە.
بە پێی ھەواڵی شارپرێس ، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "لەوکاتهی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی له تورکیا هه‌بوو، هه‌ده‌په به‌بێ ئاگاداریی حکومه‌تی تورکیا تاکه یه‌ک سه‌ردانیشی بۆ قه‌ندیل ئه‌نجامنه‌داوه".
سوله‌یمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕه‌خنه‌ی له‌په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په کرد، که سه‌ردانی قه‌ندیلیان کردووه بۆ بینینی په‌که‌که، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ده‌په ده‌ڵێت "سولەیمان سۆیلو بە رق و کینەیەکی زۆرەوە بەرامبەر هه‌ده‌په و و پەرلەمانتار و دەنگدەرانمان و ئۆپۆزیسیۆن به‌گشتی قسەی کرد، ئەو پرۆگرامە کە پڕبوو لە درۆ و تۆمەت هەڵبەستن، بە شەرمەزارییەوە دەچێتە مێژووەوە".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی هه‌ده‌په‌دا هاتووه، "سه‌ردانه‌کانمان بە نوێنەرایەتیی ئەوانە ئه‌نجامدا کە نەیاندەتوانی بڕۆنە قەندیل، سه‌ردانه‌کانی ئێمە بە خێر باسده‌کرا، بەڵام ئێستا لە خانەی گوناهەکاندا هه‌ژمارده‌کرێت".