بڕیاری گرتن بۆ 148 کەسی دیکە لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i393324-بڕیاری_گرتن_بۆ_148_کەسی_دیکە_لە_تورکیا
کاربەدەستانی دادڤانیی ئیزمیر بۆ 148 کەس لە لاگرانی فەتحوڵڵا گولەن لە ئەرتەشی تورکیا بڕیاری گرتنیان دەرکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2021 08:58 Asia/Tehran
  • بڕیاری گرتن بۆ 148 کەسی دیکە لە تورکیا

کاربەدەستانی دادڤانیی ئیزمیر بۆ 148 کەس لە لاگرانی فەتحوڵڵا گولەن لە ئەرتەشی تورکیا بڕیاری گرتنیان دەرکرد .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی تە رە تە ی تورکیا ، 103 کەس لەم کەسانە لەو لەشکەریانەن کە ئێستا کاردەکەن کە لە نێو ئەوان دا سەرھەنگێک ، سێ سەرگورد و 8 سەروان دەبینرێن.

بە پێی دوایین ھەواڵەکان ھێزە ئاسیاشیەکانی تورکیا 135 کەس لەو کەسە داواکراوانەیان لە ئەمڕۆ بەیانیەوە بەشێوەی ھاوکات لە 47 پارێزگای تورکیا گرتووە .

ھەوڵی گرتنی 13 کەسی دیکە ھەروا بەردەوامە . 

دوای کودیتای ساڵی 2016 لە تورکیا کە ناکام ما ، ھعڵمەتی گرتنی کەسانی سەر بە رەوتی فەتحوڵڵا گولەن ھەروا درێژەی ھەیە . حکوومەتی تورکیا ناوبراو بە ئەنجامدەری ئەم کودیتایە دەزانێ بەڵام بۆ خۆی ڕەتی دەکاتەوە .