شوبات 25, 2021 14:37 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی کەرەستەو تفاقی سەربازیی تازەی تورکیا بۆ سووریا

کاروانی تازەی سوپای تورکیا گەییشتە ئیدلەب لە باکووری سووریا

 

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سوپای تورکیا ئەم کاروانە سەربازییەی کە داگری ٢٥ ترۆمبیلی زرێدارو کەرەستەی سەربازی و لۆجیستیکییە بۆ بەھێز کردنی بنکە نایاساییەکانی لە باکووری سووریاو ھەروەھا داکۆکی لە تیرۆریستانی ژێر فەرمانی خۆی گەیاندووەتە پارێزگای ئیدلەب.
تورکیا لەو داکۆکیکارە سەرەکیانەی تیرۆریستان لە خاکی سووریا دێتە ئەژمار.
سوپای تورکیا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان مۆڵگەی سوپاو ژێرخانەکانی سووریای کردووەتە ئامانج.
لە ئێستادا ھێندێک لە ناوچەکانی باکووری سووریا لەژێر ڕکێفی سوپای تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانیەتی.

سەرپەیڤ