تورکیا گەشتی ئاسمانیی بۆ ورمێ دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i393435-تورکیا_گەشتی_ئاسمانیی_بۆ_ورمێ_دەکاتەوە
فڕۆکەوانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیە بڕیاریانداوە هێڵێکی گەشتی ئاسمانیی بۆ ورمێ بکەنەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2021 14:53 Asia/Tehran
  • تورکیا گەشتی ئاسمانیی بۆ ورمێ دەکاتەوە

فڕۆکەوانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیە بڕیاریانداوە هێڵێکی گەشتی ئاسمانیی بۆ ورمێ بکەنەوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، لە بەیاننامەی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی تورکیادا هاتووە : لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەم کۆمپانیە بڕیاریداوە بە پێی دەرفەت و بارودۆخی بازاڕ ، گەشتی راستەوخۆی پلان بۆکراو بۆ شاری ورمێ بخرێتەڕێ.

 هێشتا لە بارەی وردەکاریەکانی ئەم گەشتانە و شارە دەسنیشانکراوەکان ، هەواڵێک بڵاونەبووەتەوە .