ئادار 01, 2021 15:54 Asia/Tehran
  • داوای دەمیرتاش بۆ ئاشتی لە تورکیا

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، لەبارەی پرۆسەی ئاشتیەوە لە تورکیا دەڵێت، ئەو حکومەتەی ئێستا هەیە نایەوێت شتێک هەبێت بەناوی ئاشتییەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ medyascope دەڵێت، “ئێمە دەبێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی هەنگاوی بوێرانە بنێین، هیچ هەوڵێک لە تورکیای ئێستادا نییە کە بیەوێت بەرەو ئاشتی هەنگاو بنێت، بۆیە ئەمە مەترسییەکەیە”.

هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە ڕایگەیاندووە، “ئێمە بەم دۆخەی ئێستا هەمانە دەبێت چاوەڕوانی کوژرانی بەردەوامی منداڵەکانمان بین هەم کورد و هەم تورک”.

بە وتەی دەمیرتاش، “ڕوداوەکانی گارە سەلماندی کە ئاشتی چەند گرنگە بۆ دۆخی ئێستای وڵات، ڕوداوەکە پێی وتین ئێمە پێویستمان بە ئاشتی هەیە، ئەگینا دەبێت چاوەڕێی کوشت و کوشتاری زیاتر بین”.

پێشتریش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە لەسەر کوشتنی دیلەکانی لای پەکەکە تویتی کرد و ڕایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو ڕوداوە دەکات.

سەرپەیڤ