ڕاوێژی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا بۆ وەرگرتنی دووھەمین باری «ئێس _ چوارسەد»
تورکیا سەرباری وشداری دان و بایکۆتەکانی ئەمریکا لە سەر وتووێژەکانی لەگەڵ ڕووسیا بۆ وەرگرتنی دووھەمین باری سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی «ئێس_چوارسەد»و بەرھەمھێنانی ھاوبەشی بەردەوام دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سپۆتنیک، «ئیسماعیل دەمیر» سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیا وێڕای بە بێ ئەنجام زانینی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی وڵاتەکەی ، وتی: وتووێزمان لەگەڵ ڕووسیا بۆ بەرھەمھێنانی ھاوبەش و وەرگرتنی دووھەمین باری سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی «ئێس_چوارسەد» دواقۆناغەکانی تێپەڕ دەکات.
«ئیسماعیل دەمیر» وێڕای بە ملھوڕانە زانینی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تورکیا لە بەر کڕینی سیستێمی موشەکیانەی «ئێس_چوارسەد» وتیشی: ئانکارا ملکەچی گوشارەکانی واشێنگتۆن نابێت.
دامەزراندنی سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی «ئێس_چوارسەد»ی چێکراوی ڕووسیا لە ژوئیەی ٢٠١٩ەوە بووەتە ھەوێنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی تورکیاو ئەمریکا.