پرس و راوێژی ئەردۆغان لە گەڵ مێرکڵ بە تەوەری سوریا و لیبی
ئادار 06, 2021 09:49 Asia/Tehran
سەرۆکی تورڕکیا لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ گەورە راوێژکاری ئاڵمان لە بارەی رەوشی سوریا و لیبی وتووێژی کرد .
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، بە پێی بەیاننامەی سەرۆک کۆماریی تورکیا لە وتووێژی ڤیدیۆیی نێوان رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئانگێلا مێرکڵ گەورە راوێژکاری ئاڵمان دوو لایەن لە بارەی پێوەندیی دوو قۆڵی و بابەتە ناوچەییەکان وتووێژیان کرد .
ئەردۆغان لەم وتووێژەدا بۆ جارێکی دیکە جەختی کردەوە تورکیا تاکە وڵاتە کە یارمەتی ملیۆنان سوریایی ئەدات .
یەکیەتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی تورکیا و ئەوروپا ، لە رێکەوتی 29 ی نومابری 2015 بەڵێنی دا سندوقێک بە بایەخی 3 ملیار یۆرۆ بۆ سوریەکان لە تورکیا تەرخان بدات .