ئادار 08, 2021 20:32 Asia/Tehran
  • جەهەپە : 30 ڕۆژنامەڤان لێپێچینەوەیان لە گەڵ کراوە ، 25 ساڵ زیندانی بۆ 5 ڕۆژنامەڤان

نوێنەری جەهەپە کە خۆی ڕۆژنامەڤانە بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی مانگانە سەبارەت بە دۆزی ئازادیی رۆژنامەوانی ، باسی لێپرسینەوە و سزادانی ڕۆژنامەڤانان لە تورکیا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئوتکو چاکر ئوزر، نوێنەری جەهەپە بە ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی ئازادیی رۆژنامەوانیی لە مانگی  شوبات دا ، وتی: لە حاڵێکدا کە لانیکەم 30 ڕۆژنامەڤان لە مانگی شوبات دا  لێپرسینەوەیان لێکراوە، 5 ڕۆژنامەڤان لانیکەم بە 25 ساڵ و 10 مانگ زیندانی سزا دراون.

لە نێو چوار ڕۆژنامەڤانی دەستگیرکراو، یەکێکیان لە ماڵی خۆی زیندانی کراوە. ژمارەیەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کە لەسەر سەرۆک کۆماری تورکیا هەواڵیان بڵاو دەکردەوە، داخراون.

چاکر ئوزر وتیشی: زۆر کرێتو دزێوە کەسێک کە بەرپرسی دروست بوونی ئاوەها دۆخێکی ڕەش بێت ، لەسەر مافی مرۆڤ قسە بکات. 

سەرپەیڤ