ئادار 10, 2021 13:46 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی تورکیا بۆ میوانداری کردنی کۆبوونەوەی ئاشتیی ئەفغانستان

دەوڵەتی تورکیا لە درێژەی گەڵاڵەی دەستوەردەرانەی ئەمریکا لە بارەی دەوڵەتی گواستنەوە لە ئەفغانستان، ئامادە بوونی خۆی بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوەیەکی نێونەتەوەیی لەم بوارەدا ڕاگەیاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «عومەر چلیک» وتەبێژی پارتی دادوگەشەی تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ڕەئوتی ئاشتیی نێوماڵی ئەفغانییەکان، وتی: ئانکارا بۆ ھەرچەشنە ناوبژیوانییەک لە بارەی ڕەوتی ئاشتیی ئەفغانییەکانەوە ئامادەیە.

یەکشەممەی ئەم حەوتەیە نامەیەک لە لایەن «ئانتۆنی بلیکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان درکێندرا کە تیای دا جەخت لە پێکھاتنی دەوڵەتێکی گواستنەوە کرابوو. لە بەشێکی نامەکەدا «بلینکێن» وتوویەتی: لە ماوەی حەوتەکانی داھاتوو ئەمریکا داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکات کە ھەتا بۆ «بڕینەوەی یەکجاریی ڕێککەوتنی ئاشتی» میوانداریی لە کۆبوونەوەی ئەفغانستان و تالیبان بکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ھەروەھا داوای لە «ئەشرەف غەنی» کردووە کە خۆی و یان نوێنەرەکانی ھاوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی دیکەی حکومەتی ئەفغانستان بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن.

ئەم نامەیە لە کەشی سیاسیی ئەفغانستاندا لەگەڵ ڕەخنەیەکی توندو بەربڵاودا بەرەوڕوو بووەتەوەو دەوڵەتی «ئەشرەف غەنی»ش دژایەتیی ڕاشکاوانەی خۆی لەگەڵ گەڵاڵەی دەوڵەتی گواستنەوەی پێشنیاریکراوی ئەمریکادا دەربڕیوە.

 

سەرپەیڤ