ئادار 15, 2021 07:16 Asia/Tehran
  • بانگەواز بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە تورکیا

سەرەڕای مانەویە پەتای کۆرۆنا، هەدەپە و هەدەکە بۆ بەڕێوە بردنی جێژنی نەورۆز لە تورکیا بانگەوازیان دەرکرد.

 

بە پێی هەواڵی  ئاژانسی مێهر، کۆنگرەی دیموکراتیکی گەل لە بڵاوکراوەیەکداباسی بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆزی ئەمساڵی کرد.

ئوغورلوو بڵاوکراوەکەی خوێندەوە و وتی: خاڵی پێوەندیدەری ئێمە نەورۆزە چونکوو ئیمە خاوەن میراتەکانی کاوەی ئاسنگەرین کە سەمبولی خۆڕاگری و هەروەها یاخیبوونی خەڵک دژی ستەمکاران و داگیرکەرانە.

ئەو وتیشی: نەورۆز جێژنی مێژوویی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت کوردەکانە و ئەمساڵ زۆر بەشکۆتر بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ