ئادار 16, 2021 10:53 Asia/Tehran
  • دەستەی پارێزەرانی «عەبدوڵا ئۆجەلان»: دەنگۆی مردنی «ئۆجەلان» ڕەت دەکەینەوە

دەستەی پارێزەرانی سەرۆکی لەبەند کراوی «پەکەکە»، ڕایگەیاندووە: ڕاستە ماوەی دوو ساڵە نەیانتوانیوە «ئۆجەلان» ببینن، بەڵام سەرباری ئەمەش دەنگۆی گیان سپاردنی ڕەتدەکەنەوە.

دەستەی پارێزەرانی «عەبدوڵا ئۆجەلان» سەرۆکی لەبەند کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»، ڕایگەیاندووە: ئەوە بۆ دوو ساڵ دەڕوات کە نەیانتوانیوە «ئۆجەلان» ببینن، بەڵام سەرباری ئەمەش دەنگۆی گیان سپاردنی ڕەتدەکەنەوە.

دەستەی پارێزەرانی «عەبدوڵا ئۆجەلان» لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە،کۆتا جار کە توانیومانە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ «عەبدوڵا ئۆجەلان» ئەنجام بدەین ڕۆژی 27/4/2020 بووە، بەم پێیە نزیکەی ساڵێکە کە قسەکردن لەگەڵ «ئۆجەلان» ڕاگیراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی پارێزەرانی « ئۆجەلان»دا هاتووە:ناتوانین بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی  بە ئۆجەلانەوە بکەین نیگەرانین لە بارەی تەندروستیی ئۆجەلانەوە،بەبڕشتانە  بەدواداچوونی بۆ دەکەین بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاریی نوێ، هەندێکجار لە تۆڕە کۆمەڵایاتیەکان دەنگۆی کۆچی دوایی ئۆجەلان بڵاودەبێتەوە، نازانین سەرچاوەی ئەو دەنگۆیانە لە کوێ سەر هەڵدەدەن.

جێگای ئاماژەیە چەند ڕۆۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە زمانی تورکی و کورمانجی هەواڵی ژیانئاوایی «عەبدوڵا ئۆجەلان» بڵاو دەبێتەوە، ئەوە نیگەرانی لای لایەنگرانی پەکەکە و بنەماڵەکەی لەبارەی چارەنوسی ناوبراوەوە دروست کردووە.

سەرپەیڤ