ئادار 17, 2021 06:18 Asia/Tehran
  • ھەڕەشەی ئەردوغان لە بارەی ھەنگاوەکانی عەرەبستانەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی ھەنگاوە تازەکانی عەرەبستان دژی ئانکارا وشداریی دا.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆ ماری تورکیا وتی: ئێمە لە ھەمبەر پرۆڤەو مەشقی سەربازیی ھاوبەشی یۆنان و عەرەبستان دەستەوەشستان دانانیشین.

ئەردوغان وتیشی: عەرەبستان لە لایەکەوە خەریکی مەشقی سەربازیی ھاوبەشە لەگەڵ یۆنان دا و لە لایەکی دیکەوە پێشنیاری کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە تورکیا دەکات.

وەک باسی دەکرێت ئەو ھەنگاوانەی عەرەبستان بە پێی بڕیارەکانی موحەممەدی کوڕی سەلمان شازادەی جێنشینی سەعودی ئەنجامی گرتووە کە لە سەر پرسی کوشتنی خاشقچی و مەشقی ھەواڵگرییانەی تورکیا بە توندی لە ئانکارا توڕەیە.

سەرپەیڤ