تورکیا له پەیمانی ئەوروپایی داکۆکی لە ژنان ھاتەدەر
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ، حکومەتەکەی لە پەیمانی ئەوروپایی داکۆکی لە ژنان ھێنایەدەر .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ،زەھرا زومرات وەزیری کاروباری بنەماڵە و کار وسیاسەتە جڤاکیەکان لە توویتێک دا و بێ راگەیاندنی ھیچ بەڵگە و ھۆکارێک نووسی : دەستەبەرکردنی مافی ئافرەتان لە پڕەنسیپە سەرەکی و بەراییەکانی یاسای بنەڕەتیی ئێمەیە . سیستمی دادڤانیی ئێمە بۆ دانانی یاسای نوێ و پێویست بە رادەی پێویست بە ھێز و داھێنەرە .
زۆر لە پارێزکاران دەڵێن ئەم پەیمانە داڕشتی بنەماڵە لاواز دەکات و زیاتر ھاندەرە بۆ توندی و تیژی .
بەڵام نەیارانی کشانەوە لە پەیمانەکە دەڵێن ئەم کارە تورکیا لە گەیشتن بە بەھا ئەوروپیەکان دوور دەکاتەوە و ڕێگای گەیشتن بە یەکیەتی ئەوروپایی ئەستەم تر دەکات .
پەیمانی ئەوروپایی کە بۆ پێشگرتن ، دادگایی کردن و نەھێشتنی توندی و تیژی نێو ماڵ و پەرەپێدانی یەکسانیی بۆ ئافرەتان بەسترا ، تورکیا ساڵی 2011 ئەم پەیمانەی ئیمزا کردووە بەڵام ساڵی رابردوو بە توندی رووبەڕووی بەرزبوونەوەی توندی و تیژی نێو ماڵ بووە .