دیداری «چاووش ئوغلو» لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنەو گۆڕانکارییە ناوچەییەکام وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەی دیداری لەگەڵ «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە پەڕەی کۆمەڵایەتیی خۆی دا نووسی: بۆ ھەنگاوی بەرەوپێش و ھاوکاریی ئەرێنی و دوو لایەنە ھەوڵ دەدەین.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە وتووێژەکانی لە بارەی پێویستیی پێکھاتنی ھاوکاری لە چوارچێوەی سەندیکای گومرگی، ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزە، شەپۆلی ئاوارەکان و ھەروەھا بەرنگار بوونەوەی تیرۆر، نووسی: بابەتگەلی ناوچەیی وەک سووریا،ئەفغانستان و لیبیش تاوتوێ کراوە.
بەرلەمە «بۆرڵ» وتبووی کە یەکێتیی ئەورووپا خوازیاری پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ تورکیا لە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەندامانی ئەم یەکێتییە.