نیسان 03, 2021 11:52 Asia/Tehran
  • دامەزرانی دەیان بەندیخانەی نوێ لە تورکیا

39 بەندیخانەی نوێ ساڵی رابردوو لە تورکیا رۆنراوە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، گولسەرن یولەری سەرۆکی کۆمەڵی مافی مرۆڤ لە ئەستەموڵ بە ئاماژە بەوەی کە دامەزرانی بەندیخانەی نوێ کێشەی نوێشی لە گەڵدایە گوتی : ھەر بەندیخانەیەکی نوێ بە مانای ئەوەیە کە کەسانی زیاتر دەگرین . 

یولەری گوتیشی : لە یاسای سزادا گرنگترین شت دادڕەسی بێ بەندکرانە . بەڵام لە تورکیا بەندکران بووە بە شتێکی ئاسیی و قەبوڵوکراو . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ژماری گیراوان و مەحکومانی تورکیا رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەندیخانەکانی تورکیا لە باری پاکوخاوێنی و شوێنی راگرتن کێشەی جددیان ھەیە . 

ئێستاکە 396 بەندیخانە لە تورکیا چالاکن . عەبدولحەمید گیول وەزیری دادی تورکیا ساڵی رابردوو گوتبووی 94 بەندیخانە تەنیا لە 5 ساڵی رابردوودا لە تورکیا رۆنراون . 

سەرپەیڤ